Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 03:15

پێنجه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی سه‌رشه‌قام له‌ ده‌ربه‌ندیخان ده‌ستی پێکرد

فێستیڤاڵه‌كه‌ ماوه‌ی 3 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت
shnoe shqm
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ له‌ ده‌ربه‌ندیخان پێنجه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی سه‌رشه‌قامی ده‌ستپێكرد.

حه‌سه‌ن حه‌مه‌ساڵه‌ح به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆشنبیری و هونه‌ری ده‌ربه‌ندیخان ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 1/11/2017، كاره‌كانی پێنجه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی سه‌رشه‌قامی ده‌ربه‌ندیخان ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام گرووپه‌كانی وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان به‌هۆی دۆخی ئێستای كوردستان و داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ نه‌یانتوانی به‌شداریی فێستیڤاڵه‌كه‌ بكه‌ن.

شایانی باسه‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ ماوه‌ی 3 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و گرووپه‌ شانۆییه‌كانی سلێمانی، كه‌ركووك، زاخۆ، كۆیه‌، هه‌ڵه‌بجه‌، كه‌لار و ڕانیه‌، چه‌مچه‌ماڵ، كفری، قه‌ڵادزێ، پیره‌مه‌گرون، ده‌ربه‌ندیخان و بابل و وڵاتی ئێران به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن."

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

كوردستان TV

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.