Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 04:49

به‌رپرسێکی یه‌کێتی هه‌واڵێکی ماڵپه‌ری  snn  به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌

پێویسته‌ رۆژنامه‌نووس راستگۆیانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پرسه‌كاندا بكات
کوردستان TV
#7
100%

جێگیری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دهۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌واڵێكی SNN به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌.

عه‌لی مسته‌فا،جێگیری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دهۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ،له‌ لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان رایگه‌یاند: سه‌حێلا له‌ ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دایه‌ و هه‌رێمی كوردستان دژی هاتنی هه‌ر هێزێكه‌ بۆ سه‌حێلاو پێشخابوور .

هه‌روه‌ها گوتی : چاوی هێزه‌كانی عێراق له‌ سه‌ر هه‌ردوو خاڵی سنووری پێشخابوورو ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیله‌، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ردوو ناوچه‌كه‌ن و پارێزگاری لێده‌كه‌ن.

گوتیشی: هه‌ردوو به‌ره‌كه‌ی پێشخابوور له‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌یه‌و به‌ڵام عێراق داوای پێشخابوور و ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل ده‌كات و ده‌یه‌وێت به‌ رێككه‌وتن لیوایه‌كی پاسه‌وانی سنوور كه‌ سه‌رجه‌میان كوردن به‌ میلاك له‌سه‌ر عێراقن، بۆ چاودێری ئه‌و ده‌روازیه‌ سنووریه‌ دابنێت، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌رنه‌بڕیوه‌ و ئێستا لیژنه‌یه‌ك پێك هێنراوه‌ له‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم و به‌رگری عێراق به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی گومرگی هه‌رێم و عێراق بۆ گه‌یشتن به‌ ده‌رئه‌نجامێك .

سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆی هاتنی سوپای عێراق بۆ ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل  علی ئامێدی رایگه‌یاند: ئه‌و ده‌نگۆیه‌ ئه‌ساسی نییه‌ و دووره‌ له‌ راستی ته‌نیا به‌ هۆی ره‌تبوونی سوپاسالاری عێراق بۆ ئه‌ودیو سنووری هه‌رێم به‌و ده‌روازه‌یه‌دا بۆ سه‌ردانی كردن و بینینی ئه‌و مانۆره‌ هاوبه‌شه‌ی نێوان هه‌ردوو سوپای عێراق و توركیا بووه‌، نه‌ك بۆ داگیر كردن و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ده‌روازه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل.

سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ی له‌ ماڵپه‌ری  SNN  بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ گوایه‌ پارتی و حه‌شدی شه‌عبی رێككه‌وتننامه‌یه‌كیان واژۆ كردووه‌ بۆ راده‌ستكردنی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل ،ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ قسه‌ی ئێمه‌ نییه‌و دووره‌ له‌ راستی و له‌ ئه‌ته‌كێتی كاری رۆژنامه‌وانی ، پێویسته‌ رۆژنامه‌نووس راستگۆیانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پرسه‌كاندا بكات.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.