Erbil 30°C شەممە 21 ئەیلوول 10:47

پەیامێرانی بێسنوور بە توندی ئیدانەی تیرۆرکردنی ئەرکان شەریف دەکەن

داوا لە دەسەلاتدارانی عێراقی دەكەین بە زووترین كات لێكۆڵینەوەیەكی بێلایەن لەو تاوانە قێزەونە ئەنجام بدەن
کوردستان TV
100%

 

دوای تیرۆركردنی كامیراوانی دەزگای سەتەلایتی كوردستان لەلایەن ژمارەیەك چەكدار بە شێوەیەكی زۆر دڕندانە ، ئەلكسندرا خازن بەرپرسی نووسینگەی شەرقولئەوسەت لە رێكخراوی پەیامێرانی بێ سنوور رایگەیاند ، كە ئێمە وەك پەیامێرانی بێسنوور بە توندی ئیدانەی ئەم كارەی تیرۆركردنە دەكەین و داوا لە دەسەلاتدارانی عێراقی دەكەین بە زووترین كات لێكۆڵینەوەیەكی بێلایەن لەو تاوانە قێزەونە ئەنجام بدەن بۆ ئاشكراكردنی ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە و هۆكارەكانی تیرۆركردنی ئەم كارمەندە و روونیشیكردەوە كە ناكۆكییە سیاسییەكان لە ناوچەكە لە ئێستادا پێویستە نەبێتە هۆی دروستكردنی واقیعێك كە جێگەی قبوڵ كردن نەبێت بەوەی تاوان دژی هاووڵاتیانی سڤیل ئەنجام بدرێت لەوانەش رۆژنامەوانێك كە بەم شێوەیە تیرۆر بكرێت . شایانی باسە كامیراوانی دەزگای سەتەلایتی كوردستان  ئەركان شەریف فەتحولڵا لە كاتژمێر سێی بەرە بەیانی رۆژی 30ی تشرینی یەكەم لە لایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە لە ماڵەكەی لە داقوقی باشووری شاری كەركووك درا بەر چەقۆ و بە شێوەیەكی زۆر دڕندانە تیرۆركرا .

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.