Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 21:56

حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هێرشه‌که‌ی مانهاتن پرۆته‌ستۆ ده‌کات

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ گه‌ل و حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كات
کوردستان TV
100%

 

 

له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێرشه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ی ناوچه‌ی مانهاتنی شاری نیویۆركی ئه‌مه‌ریكای ئیدانه‌ كرد كه‌ به‌ ڕێگه‌ی هێرشكردن به‌ ئۆتۆمبیلێكی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل بۆ سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل ئه‌نجام دراوه‌.

به‌ڕێز دزه‌یی له‌ لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ تیرۆر و تیرۆرستان هه‌ر كاتێك بچووكترین ده‌رفه‌تیان بۆ ڕه‌خسابێت، له‌ ڕشتنی خوێنی هاووڵاتیانی سڤیل و بێ گوناھ ده‌ستیان نه‌پاراستووه‌ و به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ دڕندانه‌شه‌وه‌ هه‌رده‌م ڕووی ڕه‌شی خۆیان پیشانی جیهانی ئازاد داوه‌.

وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ناوی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ گه‌ل و حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كات و هیوای چاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.