خانمه گۆرانیبێژێ ناوداری كورد "دیانا كه‌ره‌زۆن" وێنه‌ی ئه‌و دیارییه‌ی بڵاو كرده‌وه كه یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی "لیۆنێل میسی" بۆی نلردوه.
شایانی باسه ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی ئوردنی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورد "دیانا كه‌ره‌زۆن"، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌ی ئه‌و دیاریه‌ی بڵاو كرده‌وه كه میسی پێی به‌خشی بوو، دیاریه‌كه تیشێرتێكه كه ئیمزای خۆی و ناوی دیانای له‌سه‌ری نوسیووه و پێشكه‌شی ئه‌م خانمه گۆرانیبێژه‌ی ده‌كات.
دیانا كه‌ره‌زۆن دڵخۆشی خۆی به‌و دیارییه ده‌ربریوه له هه‌مان كاتدا سوپاسی میسی ده‌كات و وێنه‌ی دیاریه‌كه‌شی بڵاو ده‌كاته‌وه.
شایانی باسه دیانا كه‌ره‌زۆن له ساڵی ٢٠٠٣ به باشترین گۆرانیبێژی ولاتی ئوردن ده‌ستنیشان كراوه، له‌لایه‌ن شا و شاژنی ئوردن خه‌ڵات كراوه، كاتێك ته‌مه‌نی 20 ساڵ بووه به‌شداری له به‌رنامه‌ی سوپه‌رستاری عه‌ره‌ب كرد و پله‌ی یه‌كه‌می هێنا
كوردستان تیڤی/كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.