ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لەوە وەڵامی داواكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكای دایەوە كە رایگەیاندبوو بەوەی پێویستە هێزەكانی حەشدی شەعبی هەڵوەشێتەوە . ئەبو مەهدی موهەندیس راشیگەیاند كە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا نووستووە و ئاگاداری ئەوە نییە، كە حەشدی شەعبی هێزێكی میللی عێراقییە. روونیشیكردەوە كە حەشدی شەعبی لە شەڕەكانی دژ بە داعش هاوكاری هێزەكانی عێراقیان كردووە و تەواوی ئەو ناوچانەیان كۆنترۆڵكردووەتەوە، كە هێرشیان بۆ ئەنجامداوە.
سوهێل تاهیر كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.