Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:07

نه‌دیم زه‌هاوى: هه‌موو جیهان قه‌رزارى سه‌رۆک بارزانییه‌

نه‌دیم زه‌هاوى، په‌رله‌مانتارى كورد له‌ په‌رله‌مانى به‌ریتانیا
نه‌دیم زه‌هاوى
کوردستان TV
100%

نه‌دیم زه‌هاوى، په‌رله‌مانتارى كورد له‌ په‌رله‌مانى به‌ریتانیا ده‌ڵێ، هه‌موو جیهان قه‌رزارى سه‌رۆك بارزانییه‌.

نه‌دیم زه‌هاوى، له‌ تویته‌ری خوى سوپاسى رۆڵى سه‌رۆك به‌رزانى ده‌كات و نوسیویه‌تى هه‌موو جیهان زۆر قه‌رزارى سه‌رۆك مسعود بارزانییه‌، ئه‌و سه‌رۆكه‌ى كه‌ سه‌ركردایه‌تى پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانى كرد له‌ شه‌ڕى دژ به‌ داعش، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ سوپاس به‌رێز بارزانى. 

هه‌ڵوێستى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌رۆك بارزانى له‌ نامه‌یه‌كدا كه‌ بۆ په‌رله‌مانى كوردستانى ناردووه‌ و رایگه‌یاندووه‌، ئاماده‌ نیه‌ ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى بۆ درێژ بكرێته‌وه‌ هه‌روه‌ها داوایكردووه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانى بدرێنه‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێمى كوردستان.

ئاماده‌كردن / سیروان عه‌زیز 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.