Erbil 11°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 10:20

نێچیرڤان بارزانی: ئیدانەی تووندوتیژییەکانی شەوی رابردوو دەکەم

نێچیرڤان بارزانی: ئنابێت رێگە بدەین بچینە نێو ململانێی ناوخۆیی
کوردستان TV
100%

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئیدانەی ئەو تووندوتیژیانە دەکات کە شەوی رابردوو ئەنجامدران و دەڵێت "بەهیچ جۆرێک جێگای ئەم جۆرە لە تووندوتیژی نابێتەوە. ئەمە ناشەرعی و نایاساییە".

رۆژی دووشەممە 30-10-2017، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی رووداوەکانی شەوی رابردوو (29-10-2017) لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی "هەموو ئەوانەی لەو کارە بەرپرسیارن دەبێت بەگوێرەی یاساکانی هەرێمی کوردستان لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت بەهیچ جۆرێک جێگای ئەم جۆرە لە تووندوتیژی نابێتەوە، ئەمە ناشەرعی و نایاساییە".

سەبارەت بە تووندوتیژییەکانی شەوی رابردوو، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت "چارەسەری قەیرانەکانی ئێستامان ئاسان نین، بەڵام ئەم جۆرە لە تووندوتیژی و دابەشبوون کە شەوی رابردوو روویدا لە بەرژەوەندی دووژمنی ئێمەدایە".

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت "هەندێک کەس لە دەرەوە و ناوەوە دەیانەوێت ئێمە دابەش بکەن، ئەوەی وامان لێدەکات پێکەوە بین ئەوەیە کوردستانیان لەو شتانە گەورەترین کە لەوانەیە ببنە هۆی دابەشبوونی ئێمە، من داوا لە کوردستانیانی نیشتیمان پەروەر دەکەم یەکڕیزبن، رێگایەکی نوێمان لەپێشە".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە داوە "ماڵێکی دابەشبوو ناتوانێت بەرگە بگرێت، ئێمە پێویستمان بەوە نییە دابەش بین و نابێت رێگە بدەین بچینە نێو ململانێی ناوخۆیی یان بەهۆی ئەو ململانێیەوە بڕوخێین، وەک چۆن هەندێک کەس دەیانەوێت بەو ئاقارەماندا ببەن، ئێمە لەوە زیاترین و لەوەش گەورەتر و بەهێزترین، با پێکەوە بە بەهێزیی بمێنینەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.