شێخ سوباح ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسوباح ئەمیری كوەیت، دەستلەكاركێشانەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی پەسەندكرد.
دەستلەكاركێشانەوەی حكومەتی كوەیت دوای ئەوە هات كە سێشەممەی رابردوو لەلایەن پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە لێپرسینەوە لە سەرۆكی حكومەت و شێخ محەمەد عەبدوڵا سوباح وەزیری راگەیاندن بەوەكالەت كرا.
لەبەیاننامەیەكدا ئەمیری كوەیت بڵاویكردەوە، "دەستلەكاركێشانەوە سەرۆك وەزیران و وەزیرەكان پەسەندكراوە، بەڵام هەریەك لەوانە لەپۆستەكانیان دەمێننەوە بۆ راپەڕاندنی كارەكانی حكومەت تاوەكو ئەنجامدانی هەڵبژاردن".
هاوكات بڕیارە سبەی سێشەممە دەنگدان لەسەر پێدانی متمانە بە شێخ محەمەد عەبدوڵا ئەلمەوبارەك سوباح بدرێت وەكو سەرۆك وەزیران و وەزیری راگەیاندن بەوەكالەت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.