له هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان سه‌ركه‌وتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێنا و به (3 - 2) له یانه‌ی وێست برۆمیچ ئه‌لبیۆنی میوانداری برده‌وه.
سه‌ره‌تا لیرۆی سانی ئه‌ڵمانی گۆڵێكی بۆ مان سیتی له خوله‌كی ده تۆماركرد، دوای سێ خوله‌كی دیكه‌ش یاریزان جای ڕۆدریگز گۆڵی به‌رامبه‌ری وێست برۆمیچی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسانكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌م یه‌كسان كردنه‌وه‌یه هێنده‌ی نهخیاندو له خوله‌كی پازده‌دا، فێرناندینهۆی به‌ڕازیلی گۆڵی دووه‌می مان سیتی تۆماركرد و به‌و ئه‌نجامه‌ش گێمی یه‌كه‌م كۆتایی پێهات.
له گێمی دووه‌مدا (گێمی راهێنه‌ران) و له خوله‌كی شه‌ستوپێنجیشدا ڕه‌حیم سترلینگ گۆڵی سێیه‌می سیتیزێنزی به‌ده‌ستهێنا، له دواساته‌كانی یاریشدا، ماتیۆ فیلیپسی سكۆتله‌ندی گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌مكرده‌وه.
به‌م بردنه‌وه‌ش مان سیتی كه هیچ یاریه‌كی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه نه‌دۆڕاندووه، پێگه‌ی خۆی له سه‌روی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان به‌هێزتر كرد‌و كۆی خاڵه‌كانی بۆ بیستوهه‌شت خاڵ كرده‌وه‌و، كۆی خاڵه‌كانی وێست برۆمیچیش له پله‌ی چوارده‌می ڕیزبه‌ند له ده خاڵ وه‌ستا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.