Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 19:07

به‌ریتانیا: حکومه‌تی رووسیا تاوانه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د په‌رده‌پۆش ده‌کات

رووسیا وه‌كو به‌هێزترین پشتیوانی به‌شار ئه‌سه‌ده‌ له‌ سووریا
Boris Johnson
کوردستان TV
100%

كاتژمێرێك دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی فه‌رمی راپۆرتێك له‌سه‌ر سه‌لماندنی ئه‌و هێرشه‌ كیمیاوییه‌ی به‌ده‌ستی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ چه‌ند مانگی رابردوودا له‌ خان شێخوون ئه‌نجامدرا، هاوكاتیش رووسیا ره‌خنه‌ی له‌م راپۆرته‌ گرت به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به‌ به‌یاننامه‌یه‌كی توند رووسیای تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی كه‌ تاوانه‌كانی حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د په‌رده‌پۆش ده‌كات .

بۆریس جۆنسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رۆژی رابردوو رووسیای تاوانبار كرد به‌وه‌ی كه‌ هه‌وڵده‌دات تاوانی حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر به‌كارهێنانی گازی سارین له‌ چاوی جیهان بشارێته‌وه‌ .

هه‌روه‌ها رووسیا وه‌كو به‌هێزترین پشتیوانی به‌شار ئه‌سه‌ده‌ له‌ سووریا، هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌ بوو كه‌ ره‌خنه‌ له‌و راپۆرته‌ شیكارییه‌ بگرێت كه‌ سه‌لمێنه‌ری تاوانه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌ده‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هێرش به‌ چه‌كی كیمیاوی له‌ ناوچه‌ی خان شێخوون .

سه‌رچاوه‌ / ماڵپه‌ڕی رادیۆ فه‌ردا

مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تیڤی

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.