ئه‌فیگدۆر لیبرمان وه‌زیرى به‌رگرى ئیسرائیل رایگه‌یاند، گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه كه رووبه‌ڕووى ئیسرائیل بووه‌ته‌وه، گهمارۆدرانییهتى له لایه‌ن ئێرانه‌وه.
لیبرمان گوتى" ئێستا ئێران له سووریا بڵاوبووه‌ته‌وه و به یارمه‌تى حزبوڵڵا خه‌ریكى گه‌مارۆدانى ئیسرائیله.
گوتیشى" ئیسرائیل دوودڵ نابێت له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه ئه‌گه‌ر پێویست بكات، چونكه ئێران گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تى پشتیوانى تیرۆر و ههناردهكردنییهتى.
سه‌باره‌ت به سوپاى پاسدارانیش گوتى: ئه‌و سوپایه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین و مه‌ترسیدارترین رێكخراوى تیرۆریستى هه‌ژمار ده‌كرێت له جیهاندا.
ئه‌و وه‌زیره ئیسرائیلییه باسى له‌وه‌شكرد، ئێران هه‌وڵده‌دات سووریا بكاته به‌ره‌ى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕ و خه‌ریكى دانانى بنكه‌ى ئاسمانى و ده‌ریاییه له سووریا و له بهرامبهیشدا ئیسرائیل ده‌سته‌وه‌ستان نابێت و رێگه نادات هیچ هێز و لایه‌نێك هێڵه سووره‌كانى ببه‌زێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.