Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:38

په‌رله‌مانتارێکى عێراق داواى  لابردنى مادده‌ى 140 له‌ ده‌ستوورى عێراق ده‌کات

ده‌ستوورى عێراق به‌په‌له‌ نوسراوه‌ته‌وه‌و مینێكى زۆرى نهێنى تێدایه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ به‌ره‌ى توركمانى داواى هه‌مواركردنى ده‌ستوورى عێراق و سڕینه‌وه‌ى مادده‌ى 140 له‌ ده‌ستووردا ده‌كات و رایده‌گه‌ینێت" ده‌ستوورى عێراق پێشتر زۆر به‌په‌له‌ نوسراوه‌ته‌وه‌و مینێكى زۆرى نهێنى تێیدا چیندراوه‌ و بووه‌ته‌ هۆكارى دروست كردنى كێشه‌گه‌لێكى زۆر بۆ عێراق.

نیازى مه‌عمار ئۆغلۆ بریارده‌رى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌ لێدوانێكدا به "سۆمه‌رییه‌ نیوزى" راگه‌یاند،  پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستوورى عێراق هیچ كاریگه‌رى ئه‌رێنى دروست ناكات ، چونكه‌ پێشتر له‌ ناو ده‌ستووردا سته‌مێكى زۆر له‌ نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كانى عێراق كراوه‌،  به‌ تایبه‌تى ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراق.

ناوبراو وتیشى" كورد داواى جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 140 ده‌كات و به‌ هۆكارى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى كه‌ركووك و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كانى تر ده‌زانێت و چه‌ندین جاریش سه‌ركردایه‌تى كورد پێداگیرى له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ئه‌و مادده‌ى كردووه‌، به‌لام به‌هۆى كێشه‌ى سیاسى نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند، ئه‌و مادده‌یه‌ پشتگوێ خراوه‌و زۆر جاریش به‌رپرسانى به‌غدا به‌ مادده‌یه‌كى ماوه‌به‌سه‌رچوو ناوده‌هێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.