Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 04:37

تیپی مۆسیقای "زیر و بوم" ئه‌لبومێکی نوێ به‌رهه‌م دێنن 

تیپی مۆسیقی "زیر و به‌م" دوو به‌رهه‌می گۆرانی به‌ شێوه‌ی دوێت بۆ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند "سه‌لاح محه‌مه‌د و دیاری به‌رزنجی" تۆمار ده‌كات.
کوردستان TV
100%

مامۆستا "وریا ئه‌حمه‌د" سه‌رۆكی تیپی مۆسیقای "زیر و به‌م"ه‌ ده‌رباره‌ی كاری به‌رهه‌مهێنانی ئێستای تیپه‌كه‌یان گوتی: له‌م ماوه‌یه‌دا وه‌كو تیپی " زیر و به‌م " ئه‌لبوومیكمان  به‌رهه‌مهێناوه‌ كه‌ له‌حه‌وت گۆرانی  پێكهاتووه‌ ،به‌ڵام پێمان باش بوو كاری ڤیدیۆ كلیپ ته‌نها بۆ دوو گۆرانی به‌ شێوه‌ی دویت ئه‌نجامبده‌ین .

مامۆستا وریا وتیشی هه‌ردوو گۆرانی خۆم ئاماده‌م كردووه‌ و هونه‌رمه‌ند "هێمن حوسێن"یش كاری دابه‌شكردنی بۆ كردووه‌ و كاری تۆماركردنی ده‌نگیش له‌ لایه‌ن "ئاكۆ عومه‌ر" جێبه‌جیكراوه‌.
 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.