Erbil 11°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 10:04

ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ : له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کان تاڵاکردن و وێرانکردن و سووتاندنی ماڵی خه‌ڵک ئه‌نجامدراوه‌

ده‌یان هه‌زار كه‌سیان به‌هۆی تووندوتیژی و تاڵانكردنه‌وه‌ ده‌ربه‌ده‌ربوونه‌
کوردستان TV
100%

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ناسراو به‌ ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ له‌ راپۆرتێكیدا رایگه‌یاند: به‌ڵگه‌مان له‌به‌رده‌سته‌ له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كان تاڵاكردن و وێرانكردن و سووتاندنی ماڵی خه‌ڵك ئه‌نجامدراوه‌.

ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ ده‌شڵێ، له‌ماوه‌ی چه‌ند كاژێرێكدا ژیانی ژماره‌یه‌كی له‌ هه‌ژمارنه‌هاتووی پیاو و ژن و منداڵان له‌ خوورماتوو وێرانبووه‌ و ده‌یان هه‌زار كه‌سیان به‌هۆی تووندوتیژی و تاڵانكردنه‌وه‌ ده‌ربه‌ده‌ربوونه‌.

دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی شاری كه‌ركووك و خورماتویان داگیركرد، له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كان تاڵاكردن و وێرانكردن و سووتاندنی ماڵی خه‌ڵك له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌و ئه‌نجامدراو هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌ش تووشی ده‌ربه‌ده‌ری بوونه‌وه‌.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.