حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان جهختدهكهنهوه سه‌ر یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی ته‌واوی هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و، هه‌ر ئه‌وه‌ش به زامنی سه‌ركه‌وتن و تێپه‌ڕاندنی هه‌موو كێشه‌كان ده‌زانن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌ێندراوی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانییه‌كانه..
پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٢ / ١٠ / ٢٠١٧ ، ئێمه حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و هاتنه‌پێشی ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كان له شاری هه‌ولێر كۆبووینه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌وردی بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ركرا و شرۆڤه‌كرا و، بیر‌و بۆچوونه‌كانمان له‌م قۆناغه‌دا سه‌باره‌ت به ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌یه:
- هه‌موو لایه‌كمان جهختدهكهینهوه سه‌ر یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی ته‌واوی هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و، هه‌ر ئه‌وه‌ش به زامنی سه‌ركه‌وتن و تێپه‌ڕاندنی هه‌موو كێشه‌كان ده‌زانین.
- به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشی سه‌ربازی و بڕیاره سیاسی و ئابوورییه‌كانی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین و رهتیاندهكهینهوه، كه‌وا ده‌رهه‌ق به هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌نجامدراون، ئه‌م هێرش و بڕیارانه‌ی عێراق به ناده‌ستووری و نادیموكراسی و دژی مرۆڤایه‌تی ده‌زانین و له‌لایه‌ن ته‌واوی گه‌لی كوردستان ره‌تكراوه‌ن، ئه‌و كاره سه‌ربازییانه‌ی عێراق نابنه ئه‌مری واقیع و كاتین.
- بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و دۆسته‌كانمان سه‌باره‌ت چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق به رێگای دیالۆگ، ئێمه هه‌موو كات خوازیاری دیالۆك بووین، به‌ڵام لایه‌نی عێراق مه‌نتقی سه‌ربازی هه‌ڵبژاردووه، لێره‌وه به هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین كه‌وا ئاماده‌ی دیالۆگی بێ مه‌رجین له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و دوور له فه‌رزكردنی سیاسه‌تی ئه‌مری واقیع و هێرش و غرووری سه‌ربازی، پێویسته عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای داننان به مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بێته‌سه‌ر مێزی دیالۆگ، بۆ ئه‌م بابه‌تش حكومه‌تی كوردستان نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان ده‌كات.
- ئێمه لایه‌نه‌سیاسییه‌كان یهتوندی هه‌ر هه‌نگاوو ئاراسته‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی زیندووكردنه‌وه‌ی دوو ئیداره‌یی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و، پێویسته هه‌رێمی كوردستان به یه‌كگرتووی بچێته ناو هه‌ر گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق.
- ریفراندۆمی گه‌لی كوردستان مافێكی ده‌ستووری و یاسایی گه‌لی كوردستانه و ده‌ستبه‌رداری نابین و پێویسته عێراق و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و مافه گه‌لی كوردستان سزا نه‌ده‌ن.
- لێره‌وه داوا له ته‌واوی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی حزبی و سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین خۆیان دوور بگرن له زمانی زبر و وروژاندن، پێویسته به ئه‌مانه‌ته‌وه هه‌واڵ و رووداوه‌كان بگوازنه‌وه، پارێزگاری له یه‌كڕیزی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ن.
- له‌كۆتاییدا سڵاو‌و دروود بۆ گیانی پاكی ته‌واوی شه‌هیدانی كوردستان به‌گشتی و قوربانیانی كه‌ركوك و دووزخورماتوو و خانه‌قین به‌تایبه‌تی ده‌نێرین و، به‌رخودانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنین و سڵاو‌و رێزمان بۆیان هه‌یه و، سڵاو‌و رێز‌و خۆشه‌ویستی بۆ ته‌واوی ئه‌و خوشك و برایانه‌مان ده‌نێرین كه‌وا به‌زۆر له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كان دهربهدهركراون.
- سه‌ركه‌وێ ئیراده‌ی هه‌قخوازانه‌ی گه‌لی كوردستان.
پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان پێك هاتوون له پارتی دیموكراتی كوردستان ، یه‌كێتی نیششتمانی كوردستان، حزبی شیوعی كوردستان ، یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان ،حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان ، بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ، پارتی پارێزگارانی كوردستان، حزبی پێشكه‌وتنخوازی دیموكراتی كوردستان ، بزووتنه‌وه‌ی رزگاری دیموكراتی كوردستان ، بزووتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازانی كوردستان، پارتی پارێزگارانی دیموكراتی كوردستان، پارتی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ، بزووتنه‌وه‌ی گردبوونه‌وه‌ی سریان ، حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن ، یه‌كێتی بێت نه‌هرێنی نیشتمانی ، حزبی دیموكراتی كلدان ، ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی كلدان ، رابیته‌ی كلدانی جیهانی ، حزبی نیشتمانی ئاشووری ، بزووتنه‌وه‌ی مه‌سیحی دیموكراتی سه‌ربه‌خۆ ، پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمان ، پارتی دیموكراتی توركمان له كوردستان ، كۆمه‌ڵه‌ی لیبرالی توركمان ، كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمان له كوردستان ، پارتی نیشتمانی توركمان ، یانه‌ی ئۆچاغی توركمان بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی توركمان ، پارتی چاكسازی توركمان ، به‌ره‌ی شه‌رعی توركمان .
٢٢ / ١٠ / ٢٠١٧
هه‌ولێر _ كوردستان
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.