Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 02:47

هونه‌رمه‌ندان له‌ به‌رامبه‌ر شکاندی په‌یکه‌ری پێشمه‌رگه‌ له‌ که‌رکوک نارازین

سوكاییه‌تی كردنه‌ به‌ خه‌بات و قوربانی دان و پیرۆزی پێشمه‌رگه‌
peshmarga -paekar
کوردستان TV
100%

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و قووربانیه‌و خوێنبه‌خشینه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ پاراستنی شاری كه‌ركوك بۆ گشت پێكهاته‌كان وه‌ك سومبلی قوربانیدانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ده‌روازه‌ی كه‌ركوك-هه‌ولێر په‌یكه‌رێك دروستكرا وه‌ك بیره‌وه‌ری كه‌ له‌ماوه‌ی 2 ساڵ ته‌واو كرا بڕی 70 ملیۆن دیناری تێچوبوو،هه‌موو پێكهاته‌كان به‌ چاوی رێزه‌وه‌ سه‌یری ئه‌و په‌یكه‌ره‌یان ده‌كرد. 

دوای داگیركردنی  كه‌ركوك له‌ لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی له‌ بری ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتدارانی عێراق ده‌ستخۆشی له‌و هێزه‌ قاره‌مانه‌ بكه‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ هێرشیانكرده‌ سه‌رپێشمه‌رگه‌و شاره‌كه‌یان داگیر كردو خه‌ڵكه‌كه‌یان ده‌ربه‌ده‌ركردوو دارو به‌ردی ئه‌و شاره‌یان وێران كردو له‌ ناویانبرد

له‌ چوارچێوه‌ی سووكایه‌تیه‌كانی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ پیرۆزیه‌كانی ئه‌و شاره‌ به‌شێك له‌ په‌یكه‌ری پیشمه‌رگه‌یان شكان، هونه‌رمه‌ندان و نوسه‌ران  و رۆشه‌نبیران له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌رده‌برن به‌ وه‌ی  كه‌ شكاندنی به‌شێك له‌ په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه‌ سوكاییه‌تی كردنه‌ به‌ خه‌بات و قوربانی دان و پیرۆزی پێشمه‌رگه‌ داواكارن سزایی ئه‌و كه‌سانه‌ بدرێت كه‌ ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجام داوه‌.

كوردستان تیڤی/كامه‌ران حاجی

كوردستان TV

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.