Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 03:05

چه‌ند به‌رپرسێکی چینی نیازی وه‌لانانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته‌یان هه‌بووه‌

یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی ناوی ئاشكرا كراوه‌ ئه‌ندامی پێشووی پۆلیتبیرۆی حزبی كۆمه‌نیست بووه‌
China
کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی پله‌ به‌رزی چینی ورده‌كاریی پلانێكی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ به‌گوێره‌ی ئه‌م پلانه‌ ژماره‌یه‌ك سیاسه‌تمه‌داری ئه‌م وڵاته‌ نیازیان هه‌بووه‌ ده‌سه‌ڵاتی حزبی كۆمۆنیستی چین بگرنه‌ ده‌ست .

له‌م ئاشكرا كردنه‌دا كه‌ له‌ نۆزده‌یه‌مین كۆنگره‌ی حزبی كۆمۆنیسیتی چین روویدا، به‌رپرسێكی ئابووریی چین به‌ناوی لیو شی یوو ناوی ژماره‌یه‌ك سیاسه‌توانی پایه‌به‌رزی پێشووی وڵاته‌كه‌ی هێنا كه‌ نیازیان هه‌بووه‌ ده‌سه‌ڵات له‌م وڵاته‌ بگرنه‌ ده‌ست . 

یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی ناوی ئاشكرا كراوه‌ ئه‌ندامی پێشووی پۆلیتبیرۆی حزبی كۆمه‌نیست بووه‌ به‌ناوی سان ژێنگ كای .

ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی ناویان ئاشكرا كرابوو ده‌ستگیر و زیندانی كراون كه‌ چه‌ند كه‌سێكیان له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه‌ بۆ به‌ره‌نگاریی گه‌نده‌ڵیی له‌لایه‌ن شی جین پینگ سه‌رۆك كۆماری چینه‌وه‌ به‌رێوه‌چوو ده‌ستگیر كراون .

چه‌ند چاودێرێكی سیاسیی كاروباری چین بڕوایان وایه‌ كه‌ ده‌ستگیر و زیندانی كردن و ده‌ركردنی ئه‌م كه‌سانه‌ به‌ مه‌به‌ستی سڕینه‌وه‌ و پاكسازیی به‌رهه‌ڵستكارانی شی جین پینگ ئه‌نجامدراون .

سه‌رچاوه‌ / ماڵپه‌ڕی بی بی سی

مه‌سعود مه‌عروف 

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.