گۆرانیبێژ شێروان عه‌بدوڵا ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 19/10/2017، نوێترین وێنه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)ـدا بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "به سه‌لامه‌تی گه‌یشتمه ئه‌ڵمانیا."
ئه‌و گۆرانیبێژه، له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، چه‌ند جارێك هه‌وڵی دابوو به ڕێگای نایاسایی به‌ره‌و ئه‌ورووپا كۆچ بكات، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی شكستی هێنابوو.
شێروان عه‌بدوڵا خه‌ڵكی شاری سلێمانییه له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه، زیاتر به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی زیاتر له ڕێگای ئاهه‌نگی خێزانی و دانیشتنه تایبه‌تییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات.
شێروان عه‌بدوڵا خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبووم و ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییه.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.