چوار كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكی نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی ریكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد و داوا ده‌كه‌ن به زووترین كات، به گرتنه‌به‌ری ته‌واوی رێوشوێنه به‌رده‌سته‌كان رێگری له‌و هێرشانه بكات كه له‌لایه‌ن میلیشیا شیعییه‌كان به پاڵپشتی ئێرانه‌وه ده‌كرێنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان .
له نامه‌كه‌یاندا ئه‌و چوار كۆنگرێسمانه‌كه نیگه‌رانی خۆیان له‌و هێرشانه نیشانداوه كه میلیشیا شیعییه‌كان به هاوكاری و سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستییان پێكردووه، دووپاتیشیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كارانه‌ی حكوومه‌تی عێراق جگه له نانه‌وه‌ی ئاڵۆزی زیاتر له ناوچه‌كه هیچ سوودێكی دیكه‌ی نییه .
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، هه‌ریه‌ك له حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو هاوبه‌شی سه‌ره‌كین له شه‌ڕی دژ به تیرۆر .
له نامه‌كه‌دا پاڵپشتی خۆیان بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتكردووته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری به هاوتا عێراقی و كوردستانییه‌كان بكات، بۆ ده‌ستبه‌ركردنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه و به‌رده‌وامیدان به شه‌ڕكردنی تیرۆریستانی داعش به‌بێ دواكه‌وت .
هه‌ریه‌ك له رالف ئه‌براهام و مارشا بلاكبێرن و جارید پۆلس و مایك گالاگه‌ر ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، نامه‌كه‌یان ئاراسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه كردووه و له كۆتایی نامه‌كه‌شدا ده‌ڵێن: چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی به په‌له‌ین .
ئاماده‌كردنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.