حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: پێشوازی له ناوه‌ڕۆكی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا،پێشوازی له ده‌ستبه‌جێ ڕاگرتنی گرژی و پێكدادانه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراقی له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ده‌كات و ڕه‌زامه‌ندیشه كه ڕاگرتنی شه‌ڕ و گرژی به هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق و هێزی هاوپه‌یمانان ئه‌نجام بدرێت.
له ده‌قی رایگهیهندراوهكهی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دا هاتووه..
ڕۆژی هه‌ینی 20ـی 10ـی 2017 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌یاننامه‌یه‌كی به ناوی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی بارودۆخی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و گرژی و پێكدادانه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراقی له پردێ بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی گرژییه‌كان، كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌كانی عێراقی ڕووی داوه، هانی هه‌ردوولا ده‌دات كه بكه‌ونه گفتوگۆ.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ناوه‌ڕۆكی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.هه‌روه‌ها پێشوازی له ده‌ستبه‌جێ ڕاگرتنی گرژی و پێكدادانه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراقی له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ده‌كات و ڕه‌زامه‌ندیشه كه ڕاگرتنی شه‌ڕ و گرژی به هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق و هێزی هاوپه‌یمانان ئه‌نجام بدرێت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان پێشوازی له ده‌ستپێكردنی دانوساندن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات به زووترین كات و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقی و به بێ هیچ پێش مه‌رجێك.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
20ـی 10ـی 2017
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.