Erbil 15°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 16:31

فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان: پێشمەرگە قارەمانانە بەرگری کردووە و شەرەفێکی گەورەی تۆمار کردووە

بە بەشداریی تۆپچییەكانی ئێران ئه‌م هێرشه‌یان كردووەتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە
فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان: پێشمەرگە قارەمانانە بەرگری كردووە و شەرەفێكی گەورەی تۆمار كردووە
کوردستان TV
100%


فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی حه‌شدی شه‌عبی بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێ كه‌ بە بەشداریی تۆپچییەكانی ئێران ئه‌م هێرشه‌یان كردووەتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە، كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌:

كاتژمێر هەشتی بەیانیی ڕۆژی هەینی 20ـی 10ـی 2017  میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە چەكی ئەمەریكی كە بە سوپای عێراقی دراون و بە بەشداریی تۆپچییەكانی ئێران هێرشێكی بەرفراوانیان كردووەتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە پردێ، تا ئێستا هەموو هێرشەكانیان تێكشكێندراون و زیاتر لە 10 هامەر و تانكێكی ئەبرامزیان لەناو براون.

لەو ڕووبەڕووبوونەوەیەدا هێزی پێشمەرگەی كوردستان قارەمانانە بەرگریان كردووە و شەرەفێكی گەورەیان تۆمار كردووە.

دیارە مەبەست لەو پەلامارە ئەوەیە كە حكوومەتی عێراقی تا كۆتایی سنوورە ئیدارەییەكانی پارێزگای كەركووك بگەڕێتەوە.


فەرماندەیی گشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان
20ـی 10ـی 2017


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.