سه‌رچاوه‌كانی ئیتاڵیا ئاشكرایانكردووه، فێدراسیۆنی تۆپی پێی كڕواتیا له گفتوگۆدایه له‌گه‌ڵ كارلۆ ئه‌نچیلۆتی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان وه‌ربگرێت له ئه‌گه‌ری گه‌یشتنیان به مۆندیال.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئانچیلۆتی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا رێككه‌وتووه، چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی هه‌ڵبژارده‌كه‌یه بۆ مۆندیال بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی كرواتیا له‌ئه‌ستۆ بگرێت.
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵیاش ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌نچیلۆتی ئۆفه‌رێكی له فێدراسیۆنی كڕواتیا پێگه‌یشتووه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا له مۆندیال سه‌ركرایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیا بكات.
راهێنه‌ره ئیتاڵیه‌كه‌ی پێشووی یانه‌كانی میلان و ئینته‌رمیلان و ریال مه‌درید، له ئێستا مه‌شق به هیچ یانه‌یه‌ك ناكات دوای ئه‌وه‌ی له مانگی رابردوو له‌راهێنه‌رایه‌تی بایرن میونشن دوورخرایه‌وه.
كڕواتیا له پاشكۆی پاڵاوتنه‌كانه بۆ گه‌یشتن به مۆدندیال و به‌سه‌ركردایه‌تی زڵاتكۆ دالیچ رووبه‌رووی یۆنان ده‌بنه‌وه.
ئانچیلۆتی ته‌مه‌ن 58 ساڵ، ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كانی پارما، یوڤێنتۆس، ئه‌یسی میلان، چێڵسی، پاریس سانجێرمان، ریال مه‌درید و بایرن میونشن كردووه.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.