سه‌رۆكى توركیا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 19/ 10/ 2017، ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبیدا ناكات، هه‌روه‌ها جه‌ختیشیكرده‌وه، كه ئه‌نقه‌ره سنووره‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا داناخات، گه‌ر حكوومه‌تى به‌غدا هه‌موو پێداویستییه‌كانى دانیشتووانه‌كه‌ى دابین نه‌كات.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا، له‌باره‌ى ڕووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى كه‌ركووك و ناوچه‌كه و هێرشی میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى به هاوكارى سوپای پاسدارانى ئێران، ڕای گه‌یاند: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حه‌شدى شه‌عبیدا ناكه‌ین.
هه‌روه‌ها ڕوونیكرده‌وه، كه لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ى بڵاوه‌پێكردنى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی له‌ناوچه‌ى شنگال و مه‌خمووردا ده‌كه‌ن، گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت حه‌شدى شه‌عبى چوونه‌ته نێو شنگال و مه‌خمووره‌وه، ئه‌وكات قسه‌ى ترم له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاره‌كانمدا ده‌بێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى به‌رامبه‌ر داواكه‌ى به‌غدا بۆ داخستنى ده‌روازه سنوورییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هاتووه، گوتیشی: "ده‌بێت به‌غدا هه‌موو پێداویستییه‌كانى ژیان و گوزه‌رانى دانیشتووانى هه‌رێمى كوردستان دابین بكات، به‌و مه‌رجه ئێمه سنووره‌كانیان له‌گه‌ڵدا داده‌خه‌ین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.