وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان داوا له سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه ده‌رگای قوتابخانه‌كان به‌ڕووی قوتابیانی كه‌ركووك بكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵیان نه‌فه‌وتێت.
ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه (18-10-2017) وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه وێنه‌یه‌كی بۆ مالپه‌رى كوردستان تیڤی نێردراوه و تیایدا هاتووه" بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی (هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان) .
لەم دۆخە تایبەتەی هەرێمی کوردستان و بۆ یارمەتیدانی ئاوارەکانی سەر بە پارێزگای کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە و زەرەرمەندنەبوون و دوانەکەوتنیان لە خوێندن، پێویستە دەرگای قوتابخانەکان بە ڕووی منداڵەکانیاندا واڵا بکرێت تا بە پێی تەمەن و ئاستیان لە نێو پۆلەکاندا جێگەیان بکرێتەوە".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه دراوه به‌وه‌ی كه بنەماڵە ئاوارەکانیش دەتوانن لە شوێنی نیشتەجێبوونی ئێستایان، منداڵەکانیان بگەیێننە نزیکترین قوتابخانە تا لە خوێندن دوا نەکەون و درێژە بە وانەکانیان بدەن.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.