ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئیدانه‌ی تاوانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانی كه‌ركوك و دوز خورماتو ده‌كات و به‌تاوانی جه‌نگی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه:
به‌داخه‌وه دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ی كه‌ركوك و دوز خورماتوو شوینه‌كانی تر‌و ته‌نانه‌ت پیش ئه‌و ڕوداوو هێرشانه‌ش، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناوچه‌كانی دووز خورماتو ده‌یان پێشیلكاری و تاوانیان به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه ئه‌نجام داوه ته‌نها به‌هۆی جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و تائیفی و مه‌زهه‌بی، ئه‌و تاوانانه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌كاتێكدایه كه ئه‌و هێزه له لیستی شه‌رمنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هه‌ژماركراوه‌و به‌شێك له‌و تاوانانه‌ش به‌هاوكاری هێزه‌كانی سوپای عێراق و ته‌نانه‌ت به‌به‌رچاوی هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراقه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، به‌شێك لهوتاوانانهش ده‌چێته چوارچیوه‌ی تاوانه‌كانی جه‌نگ .
ئه‌مه‌ش وای كردوه كه سه‌دان هاووڵاتی ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر بوون له خاك و ماڵی خۆیان له‌هه‌ردوو شاری كركوك و دوزو خورماتو و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر‌و ڕویان له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
به‌داخه‌وه ئێمه له‌ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ وێرای ئه‌وه‌ی ئیدانه‌ی ئه‌و تاوان و پێشیلكاریانه ده‌كه‌ین كه له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و به‌تایبه‌ت ژن و منداڵان ده‌كرێت له‌هه‌مان كات نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌بڕین به‌رامبه‌ر بێ ده‌نگی و چاوپۆشینی حكومه‌تی عێراق و لیژنه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له ئاست ئه‌و تاوانانه وه به‌تایبه‌ت بێ هه‌ڵوێستی و بێ ده‌نگی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێڕاقی تووشی سه‌رسوڕمانی كردین كه تا ئه‌مڕۆش هیچ به‌دواداچون و ههوڵویستێكیان نه‌بوه به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌و ته‌نانه‌ت بهپهیامێكیش ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌مو پێشیلكاری و تاوانه‌یان نه‌كردوه كه له‌چه‌ند رۆژی ڕابردوو ئه‌نجامدرا.
بۆیه پێویسته هه‌رچی زووه چیتر ڕێگه به‌و هێزه نه‌درێت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانه‌كان و كوشتن و تاڵان كردنی ماڵ و موڵكی هاووڵاتیان له‌و ناوچانه به‌تایبه‌ت له‌شاری كركوك و دووزخورماتو، داواش ده‌كه‌ین كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌جدی بێته سه‌رخه‌ت و وڵاتانی دۆست و جیهان به‌گشتی ته‌نها تهماشاكارنهبن.
هه‌ر لێره‌وه‌ش به‌پێویستی ده‌زانین سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاسته‌ی جه‌ماوه‌ری دڵسۆز‌و مرۆڤ دۆستی شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و گه‌رمیان بكه‌ین بۆ ئه‌و به‌ده‌مه‌وه هاتن و پێشوازییه‌ی له خوشك و براكانی خۆیان كرد كه ئاواره‌ی ئه‌و شارانه بوون یان بڵێین میوانی ئه‌و شارانه بون وه هه‌روه‌ها سوپاسی یه‌كه ئیداری و دام و ده‌زگاكانی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاریش كه هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه هاوكار بوون له دابین كردنی شوێن و پێداویستی و خۆراك و خزمه‌تگوزاری بۆ ئاواره‌كان و به‌و كاره‌ش كه‌مێك له ئازاری ئه‌و خه‌ڵكه‌یان كه‌مكرده‌وه و مێژوهكی پر شانازی تریان تۆمار كرد .
له‌گه‌ڵ ڕێزماندا.....
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ / هه‌ریمی كوردستان
19/10/2017
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.