Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:58

حەشدی شەعبی زیاتر لە 400 ماڵی کورد له‌ خورماتوو تاڵان کردوه‌و سووتاندوه‌

رێگە بەهیچ خێزانێكی كورد نادەن بگەرێنەوە
کوردستان TV
100%

بەرپرسی ئاسایشی شارۆكەی خورماتوو دەڵێت كە حەشدی شەعبی لە سنووری خورماتوو دەستیان بە تاڵانكردن و سووتاندنی ماڵە كوردەكان كردووە و تا ئێستا زیاتر 400  ماڵیان سووتاندووە و رێگەش بەهیچ خێزانێكی كورد نادەن بگەرێنەوە و هەر كوردێكیش بگەرێتەوە دەیكوژن.

عەقید كاوە مەلا پەروێز  بەرپرسی ئاسایشی شارۆكەی خورماتوو رایگەیاند، ئێستا كورد لە خورماتوو نەماوەو هەمووی ئاوارە بووە و حەشدی شەعبیش دەستیان كردووە بە تاڵانكردنی ماڵە كوردەكان و دواتریش دەیسووتێنن یان دەیتەقێننەوە، بۆیە تا ئێستا زیاتر لە 400 ماڵیان تاڵان كردووە و سووتاندوویانە و تەقاندوویانەتەوە.

بەرپرسی ئاسایشی خورماتوو رایگەیاند كە بارەگەی ئاسایش و بارەگەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانیشیان تاڵان كردووە و تەقاندوویانەتەوە.

عەقید كاوە مەلا پەروێز ڕوونی كردەوە، خەڵكی خورماتوو ئەوانەی كوردن، هەمووی رای كردووە و ئاوارە بوونە و رێگە بە هیچ كوردێك نادەن بگەرێتەوە و هەر كوردێكیش بگەرێتەوە دەیكوژن.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.