نوێنه‌رێكی كوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، شه‌وانه چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵه كورده‌كانی شاری كه‌ركوك و خهَلكی له ماڵ و گیانی خۆیان ده‌ترسن.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به ماڵپه‌ری ده‌زگای سةتهلایتی كوردستانی راگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له كه‌ركوك روویدا، ده‌بێت كه‌ركوك فرۆشه‌كان وه‌ڵامی خهَلكی كه‌ركوك و كوردستانییان بده‌نه‌وه.
گوتیشی: به سووتاندنی باره‌گا حزبییه‌كان و داگرتنی ئاڵای كوردستان ، نیگه‌رانییه‌كی زۆری لای خه‌ڵكی شاره‌كه دروست كرد ، به‌وه‌ی كه چه‌ند كه‌سێكی نێو لایه‌نێكی كوردی خیانه‌تیان كرد.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و كوده‌تایه‌ی كرایه سه‌ر كه‌ركوك پیرۆزی ئه‌وانه بێت، كه رازیبون عه‌ره‌بێكی حه‌ویجه ببێته پارێزگاری شاره‌كه.
ئاشكراشیكرد، شه‌وانه چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵه كورده‌كان و خهَلكی له ماڵ و گیانی خۆیان ده‌ترسن.
جه‌ختیشیكرده‌وه ، ئێمه دڵنیایی ده‌ده‌ین كه ده‌گه‌ڕێینه‌وه كه‌ركوك و جاریكی دیكه ئاڵای كوردستان هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه‌و به زمانی كوردی قسه ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وانه‌شی خیانه‌تیان كرد ده‌بێ باجه‌كه‌ی بده‌ن.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.