Erbil 4°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 05:10

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێک بڵاودەکاتەوە

حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پاڵپشتی ده‌كرێت
anjumani asaysh hareme kurdistan
کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێک لەبارەی رەوشی کەرکووک بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێ:  كه‌ ئه‌مشه‌و حه‌شدی شه‌عبی به‌ چه‌ك و تانكی ئه‌مه‌ریكی له‌ 2 قۆڵه‌وه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ .

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌، هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ قۆڵه‌كانی تازه‌ خورماتوو - كه‌ركووك و پردی مه‌ریه‌م به‌گ بووه‌ و پێشمه‌رگه‌ توانیویه‌تی هێرشه‌كه‌ تێكبشكێنێت توانیویانه‌ نزیكه‌ی 5 هه‌مه‌ر و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی حه‌شدی شه‌عبی سووتێنرا.

هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاشكرای ده‌كات كه‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پاڵپشتی ده‌كرێت، به‌ چه‌ك و تانك و هه‌مه‌ری ئه‌مه‌ریكی هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ .

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ به‌رگری كردنی گه‌ل و خاكی كوردستان .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.