دواى ئه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ بریارى دا پێداچوونه‌وه به رێكه‌وتنه‌كه‌ى نێوان ئێران كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سه‌باره‌ت به پیتاندنى چه‌كى ناوه‌كى بكرێت و جۆرێكى دیكه ى رێكه‌وتن له‌و بارهیهوهى ئیمزا بكرێت، چونكه پێیان وایه له‌ماوه‌ى ئه‌و دووساڵه نه‌یانتوانیوه سنورێكى ئه‌وتۆ بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران دابنێن به‌جۆرێك ببێته مایه‌ى سه‌قامگیرى و دروستكردنى كه‌شێكى له‌بار بۆ خودى ئهمریكاو كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى.
جگه له پێداچونه‌وه به فایلى چه‌كى ناوه‌كى، ئه‌مریكا چه‌ندین ناڕه‌زایی دیكه‌ى به‌رامبه‌ر به ئێران هه‌یه له‌هه‌ردوو ئاستى ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته، به‌تایبه‌تى بواره‌كانى مافى مرۆڤ به گشتى و مافه سیاسیه‌كان لهناوخۆیى ئێران.
له لایه‌كى دیكه سه‌رۆك تره‌مپ، داواى كرد كۆنگرێسى وڵاته‌كه‌ى ئابلوقه‌ى ئابوورى بخاته سه‌ر دامه‌زراوه‌ى سوپاى پاسداران و ئه‌وانه‌ى هه‌ماهه‌نگن له‌گه‌ڵیان چونكه بونه‌ته مایه‌ى نائارامى و پشێوى له وڵاتانى ناوچه‌كه، ئه‌و دامه‌زراوه ده‌ست ده‌خاته نێوكارو بارى وڵاتان وه به گه‌وره‌ترین پشتگیرى له تیرۆر ناوى بردوه، بۆیه ده‌بێت فشاره‌كانى سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه زیاد بكرێت ئابلوقه‌ى توندى به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و ئابلوقه ئابورییه‌ى كه له‌سه‌ر ئێرانه وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كیش به‌رامبه‌ر به ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان ئه‌مرۆ سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان داخست، ئێستا هیچ جۆره بازرگانییه‌ك و هامۆشۆكردنێك له نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى ئێران‌دا نه‌ماوه، به هۆكارى هه‌موو ئه‌و سیاسه‌ته‌ى ئێران ئه‌مرۆ یه‌كه‌م ده‌ركه‌وته به‌دیكرا، ئه‌ویش نزمبوونه‌وه‌ى به‌هاى تومه‌نى ئێرانی بووله بازاڕه‌كانى ئاڵ‌و گۆڕكردن ، كه به‌ر له دوو رۆژ بۆ هه‌ر 100$به‌رامبه‌ر بوو به 390.000 تومه‌ن به‌ڵام دواى داخستنى سنوور به‌ڕووى هه‌رێمى كوردستان به‌هاى تومه‌ن بۆ 430.000$ به‌رامبه‌ر به 100$ نزم بۆوه، واش چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ئێران به‌رده‌وامبێت له داخستنى سنووره‌كان ئه‌وا هێشتا به‌هاى تومه‌نى ئێرانى روو له دابه‌زین ده‌كات و به‌و هۆیه‌ش ئابوورى شاره‌كانى نزیك به‌سنوور توشى قههیرانێكى قوڵ ده‌بنه‌وه فشارێكى زۆر بۆ ده‌سه‌ڵاتدا رانى ئیداره‌ى ئه‌و پارێزگایانه دروست ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.