حەشدی شەعبی مۆڵەتی بە پێشمەرگە دابوو کە تاوەکو كاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه دەبێت لە فڕۆکەخانە ، سەربازگەی کەیوان و پاڵاوگەکانی نەوت بکشێنەوە ، بەپێچەوانەوە هێڕش دەکرێتە سەر کەرکووک، بەڵام هێرشەکە ئەنجام نەدرا و سه‌رچاوه‌یه‌ك پێی راگه‌یاندین هێزەکانی حەشدی شەعبی ورەیان رووخاوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند زانیاری ورد و دروستمان لایە کە لە شەوی رابردووەوە تاوەکو بەرەبەیان ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی حەشدی شەعبی و پلەدارەکانیان ریزەکانی حەشدی شەعبییان بەجێهێشتووە.
هه‌روه‌ها گوتیشی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له سنووری باشووری كه‌ركووك پاشه‌كشه ده‌كه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ش گوتیشی: ئه‌و هێزانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، كه هاتبوونه نزیك گوندی مه‌كته‌ب خالد، له باشووری كه‌ركووك، پاشهكشهكیان كرد و سه‌نگه‌ره‌كانییان چۆڵ كرد.
ئەو گرووپانەی هاتوونەتە نزیک کەرکووک ، زیاتر عەسائیبی ئەهلی حەق ، تووندڕەوەکانی نیو پۆلیسی فیدراڵی و سوپای عێراقن، له هه‌مان كاتدا ئه‌مانه حه‌شدی شهعبینه ئه‌م جلوبه‌رگانه‌یان پۆشیوه، بەڵام ئێستا لە دۆخێکی خراپ‌دا بەسەر دەبەن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتشی: جۆش و خرۆش و ورە بەرزی ئەمشەوی خەڵکی کەرکووک، هاتنی خۆبەخشەکان و پێشمەرگەکانی دیکە لە شارەکانی دیکەی کوردستانەوە بۆ کەرکووک و بەدەمەوە چوون پشتیوانی خەڵکی کەرکووک لە پێشمەرگە رۆڵێکی زۆر گەورەی بینیوە، حەشدی شەعبی له‌مه‌ش گه‌یشتووه کە پەلاماردانی کەرکووک کارێکی ئاسان نییە دوایی به زیانی خۆیان ته‌واو ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ش گوتی: سەنگەرەکان لەلایەن پێشمەرگەوە قایمتر کراون و چواردەوری کەرکووک گیراوە بۆ پاراستنی ئەو شارە لە هەر هێرش و پەلاماردانێک.
گوتیشی: تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 15-10-2017 فڕۆکەی هاوپەیمانان بەسەر ئاسمانی ناوچەکە و بەتایبەت ئەو سنوورانەی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لێك نزیك بوون دەسووڕانەوە و چاودێریی دۆخەکەیان دەکرد.
كوردستان تیڤی / سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.