Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 18:54

 له‌ سنه‌ کتێبی "زمان و وێژه‌ی کوردی" بۆ خوێندنی زانکۆ بڵاو کرایه‌وه‌

یه‌كه‌مین كتێبی زانكۆی كوردستان له‌ شاری سنه‌
keteb-sna
کوردستان TV
100%

كتێبی "زمان و وێژه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی" كه‌ له‌لایه‌ن د. به‌ختیار سه‌جادی مامۆستای زانكۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی له‌ زانكۆی كوردستان و مه‌زهه‌ر ئیبراهمی نووسراوه‌ و ڕه‌وانه‌ی بازاڕی كتێب كراوه‌.

ئه‌م كتێبه‌ وه‌ك یه‌كه‌مین كتێبی زانكۆی كوردستان له‌ شاری سنه‌ كه‌ بۆ وانه‌ وتنه‌ی فێركاریی زمانی كوردی و له‌ ئاستێكی زانكۆی نووسراوه‌ته‌وه‌ و بڕیار و‌ایه‌ له‌ زانكۆی كوردستان له‌ سنه‌ وه‌كو میتۆد به‌ وانه‌ بخوێندرێت.

شایانی باسه‌ ماوه‌ی سێ ساڵه‌  به‌شی زمانی كوردی له‌ زانكۆی كوردستان له‌ سنه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و ساڵانه‌ نزیكهی‌ ۳۰ قوتابی زمانی كوردی وه‌رده‌گرێت.

كوردستان تیڤي/ كامه‌ران حاجی

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.