Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 19:35

نه‌جمه‌دین که‌ریم : هه‌موو کاتێک ئاماده‌ین پارێزگاری له‌ که‌رکوک بکه‌ین

ره‌وشی شاری كه‌ركوك ئارامه‌
کوردستان TV
100%

پارێزگاری كه‌ركوك، رایده‌گه‌ێنێت، هیچ كاتێك ده‌ست پێشخه‌ری بۆ شه‌ڕ ناكه‌ین،به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێرش بكرێته‌ سه‌رمان، ئه‌وا هه‌موو كاتێك ئاماده‌ین پارێزگاری له‌ شاره‌كه‌و دانیشتووانه‌كه‌ی بكه‌ین.

نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاند:سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئیداره‌ی كه‌ركوك و دانیشتووانی شاره‌كه‌ شه‌ڕیان ناوێ، به‌ڵكو ئێمه‌ هه‌موو كاتێك داوای ئاشتیمان كردووه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه‌ هیچ كاتێك ده‌ست پێشخه‌ری بۆ شه‌ڕ ناكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێرش بكرێته‌ سه‌رمان، ئه‌وا ئاماده‌ین پارێزگاری له‌ شاره‌كه‌و دانیشتووانه‌كه‌ی بكه‌ین.

گوتیشی: ئێستاكه‌ ره‌وشی شاری كه‌ركوك ئارامه‌و هیچ گرفتێك له‌ ئارادانییه‌.

شه‌وی رابردوو له‌ هه‌مبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر شاری كه‌ركوك، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هاووڵاتیانی شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان، له‌ نێو شاره‌كه‌دا له‌ ئاماده‌باشییه‌كی ته‌واو دابوون،بۆ هه‌ر هێرش و په‌لامارێك بكرێته‌ سه‌ر شاره‌كه‌.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.