Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 08:39

حه‌شدى شه‌عبى له‌ هه‌ڕه‌شه‌کانى پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌

هادى عامرى به‌رپرسى یه‌كه‌مى هێزى به‌درى حه‌شدى شه‌عبى رایگه‌یاندووه‌ ئێمه‌ هیچ فه‌رمانێكمان پێنه‌كراوه‌
کوردستان TV
#9
100%

دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى حشدى شه‌عبى چل و هه‌شت كاتژمێریان وه‌ك مۆڵه‌ت به‌ هیزى پێشمه‌رگه‌ دابوو كه‌ سه‌نگه‌ره‌كانیان بۆ چۆڵ بكه‌ن و رێگه‌شیان بۆ واڵا بكه‌ن تا بچنه‌ ناو شارى كه‌ركوك، و كۆنه‌ سه‌ربازگه‌زكانیان راده‌ست بكه‌ن.

 

سه‌ره‌ڕاى وڵامدانه‌وه‌ى فه‌رمانده‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بۆ هێزه‌كانى عێراقى كه‌ رێگه‌دان به‌ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ى حشدى شه‌عبى بۆ ناو شارى كه‌ركوك مایه‌ى قبوڵكردن نییه‌ و له‌ ئه‌گه‌رى هه‌ر ده‌ستدرێژى و په‌لاماردانێك پێشمه‌رگه‌ بێ ده‌نگ نابێت و به‌و په‌رى هێزه‌وه‌ به‌رپه‌چى هه‌رلایه‌ك ده‌درێته‌وه‌.

هاوكات شانبه‌شانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ سنووره‌كانى كه‌ركوك به‌ هه‌زاران گه‌نجو لاوى كوردى كه‌ركوك رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانى كه‌ركوك و ئاماده‌یى خۆیان بۆ به‌رگرى له‌ خاك و شارى خۆیان نیشاندا.

له‌ نوێترین لێدوان بۆ كه‌ناڵى كوردسات هادى عامرى به‌رپرسى یه‌كه‌مى هێزى به‌درى حه‌شدى شه‌عبى رایگه‌یاندووه‌ ئێمه‌ هیچ فه‌رمانێكمان پێنه‌كراوه‌ تا هێرش بكه‌ینه‌ سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌ هاوكات دواى تێپه‌ڕبوونى 48 سه‌عات كه‌ وه‌ك دواواده‌بۆ چۆڵكردنى سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌ عێراقیه‌كان دیارى كرابوو.

هه‌ربه‌ هۆى ئاماده‌یى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و و خۆبه‌خشانى شارى كه‌ركوك و شاره‌كانى دیكه‌ وه‌ نیشاندانیان له‌ كه‌ناڵه‌ كانى راگه‌یاندن ، پاشگه‌زبوونه‌وه‌ له‌ نێو ریزه‌كانى حشدى شه‌عبى و هیزى عێراقى دروست بووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.