فلۆڕانس بارلی وه‌زیری به‌رگریی فه‌ره‌نسا هۆشداریی ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌گه‌ری دروستبوونی رێكخراوی تیرۆریستیی دیكه له عێراق هه‌یه راشیگه‌یاند، كه هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا و عێراق ده‌مێننه‌وه.
هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ری دروستبوونی رێكخراوی تیرۆریستی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی داعش و ئه‌لقاعیده له عێراق و سووریا هه‌یه، بۆیه هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌و ناوچه‌یه، دوای داعش‌یش ناكشێنه‌وه.
دوای هێرشی داعش بۆ سه‌ر كوردستان، فه‌ره‌نسا و ژماره‌یه‌ك وڵاتی رۆژئاوایی به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا، هاوپه‌یمانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تییان دژی داعش پێكهێنا و له‌رێگه‌ی ئاسمانییه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانیان .
ئاماده‌كردنی : سوهێل تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.