Erbil 15°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 19:58

ژه‌نه‌راڵێکی پێشووی سوپای ئه‌مریکا: هیچ بژارده‌یه‌کی سه‌ربازی بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان نییه‌

كوردستان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاو ده‌نێ
کوردستان TV
#4
100%

جێگری خانه‌نشینكراوی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا رایده‌گه‌ێنێت، هیچ بژارده‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ پرسی سه‌به‌خۆیی كوردستان نییه‌ و ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی دیپلۆماسیی خۆیه‌وه‌ ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

ژه‌نه‌راڵ رۆنالد گریفس، جێگری خانه‌نشینكراوی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، به‌ كوردستان ٢٤ی راگه‌یاندووه‌: ئێستا كوردستان به‌ قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێ، پێویسته‌ كاری وردی بۆ بكرێت. له‌ كاتێكدا كه‌ به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاو ده‌نێ.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: هاوكاری له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانتان له‌ ناوچه‌كه‌ گرنگه‌ و هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ من پاڵپشتی له‌وه‌ ده‌كه‌م. به‌ڵام له‌كاتێكدا كه‌ ئێوه‌ له‌ هه‌نگاونان به‌ره‌و ئه‌م ئامانجه‌ به‌رده‌وام ده‌بن ، گرینگه‌ بناغه‌ی دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندی، له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه‌بوون به‌ یه‌كتری، له‌گه‌ڵ دراوسێكان و لایه‌نه‌كانی تر دابڕێژن.

ده‌شڵێ: به‌ بۆچوونی من ئێستا هیچ بژارده‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ پرسی سه‌به‌خۆیی كوردستان نییه‌ و ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی دیپلۆماسیی خۆیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌روه‌ها توركیا ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.