Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:30

قەبارەی وەبەرھێنان دوای سەربەخۆیی لە ماوەی 8 ساڵدا دەگاتە 250 ملیار دۆلار

ھەرێمی کوردستان بۆ وەبەرھێنان باشترە لە مەسقەت و لە ریاز
mala yasin
کوردستان TV
100%

مەلا یاسین وتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان، بە ماڵپەڕی دەزگای سەتەلاییتی کوردستانی راگەیاند: قەبارەی وەبەرھێنان دوای سەربەخۆیی، لە ماوەی 8 ساڵدا دەگاتە 250 ملیار دۆلار.

قەبارەی وەبەرھێنان لەھەرێمی کوردستاندا لە ساڵی 2006 ەوە تاوەکو ئێستا نەگەیشتووەتە 50 ملیار دۆلار، مەلا یاسین پێی وایە قەبارەی وەبەرھێنان زۆر زیاتر دەبوو ئەگەر کوردستان وڵاتێکی سەربەخۆ بووایە، سەربەخۆنەبوونمان بووەتە ھۆی ئەوەی کە وەبەرھێنەرانی بیانی نەتوانن بێن و لە کوردستان وەبەرھێنان بکەن، چونکە ئەوان کورستانیش وەکو عێراق سەیر دەکەن و پێیان وایە ئاساییشیکی ناجێگیری ھەیە.

هه‌روه‌ها دەڵێت: بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیەی نیویۆڕک تایمز کردوویەتی، ھەرێمی کوردستان بۆ وەبەرھێنان باشترە لە مەسقەت و لە ریاز.

هه‌روه‌ها پێی وایە دوای سەربەخۆیی وەبەرھێنەرانی بیانی بە رێژەیەکی بەرچاو روو لە کوردستان دەکەن و پڕۆژەی زەبەلاح لە کوردستاندا جێبەجێ دەکرێت، ئەو نموونەی ھێڵی شەمەندەفەر و چەندین پڕۆژەی دیکە بە نموونە دێنێتەوە کە دیراسەیان تەواو بووە، بەڵام تاوەکو ئێستا کۆمپانیا بیانییەکان لە ئاسایشی ناوچەکە دڵنیانین و ناتوانن بێن و پڕژەکان جێبەجێ بکەن.

ئارام كاكه‌خان

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.