نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، زیاتر له پێنج ملیۆن هاوڵاتی عێراق ئاواره‌بوون، له‌و كاته‌وه‌ی داعش ده‌ستی به‌سه‌ر روبه‌رێكی فراوانی خاكی عێراقدا گرت له‌ساڵی 2014.
لیز گراند رێكخه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی له‌عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، 5.4 ملیۆن هاوڵاتی مه‌ده‌نی عێراقی، له‌ماڵه‌كانیان هه‌ڵهاتوون، له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا.
هه‌روه‌ها نیگه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی نیشاندا له‌باره‌ی ره‌وشی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ماڵه‌كانیان جێهێشتووه.
لیز گراند وتیشی "سه‌دان هه‌زار كه‌س كه ده‌یان هه‌زار منداڵیان له‌ناودایه، روبه‌ڕوی مه‌ترسی توند‌و فشار‌و شۆكی ده‌رونی بونه‌ته‌وه، پێویستیان به‌پشتیوانی و هاوكاری هه‌یه".
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.