Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 00:21

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان: عێراق و 3 وڵاتی دیکه‌ رێژه‌ی 87%ی سزای له‌ سێداره‌دان به‌کارده‌هێنن

رۆژی ره‌تكردنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان كه‌ 10 مانگی 10ی هه‌موو ساڵ یادی ده‌كرێته‌وه‌
antonio
کوردستان TV
100%

ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرس سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، عێراق و 3 وڵاتی دیكه‌ی جیهان، شێوازی دڕندانه‌ی له‌سێداره‌دان به‌كار ده‌هێنن.

سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ میانه‌ی وتارێكدا له‌ رۆژی ره‌تكردنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان كه‌ 10 مانگی 10ی هه‌موو ساڵ یادی ده‌كرێته‌وه‌ رایگه‌یاند، رێژه‌ی 87% له‌سێداره‌دانه‌كانی جیهان كه‌وتۆته‌ هه‌ر 4 وڵاتی عێراق، ئێران، چین و سعودیه‌.

ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرس هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌ كه‌ به‌شێك له‌ وڵاتانی جیهان سزاكه‌ و هه‌نگاوه‌كانی سه‌پاندنی ئه‌و سزایه‌ له‌ تۆمه‌تباران ده‌شارنه‌وه‌ و پێیان راناگه‌یه‌نن، ئه‌مه‌ش ناشه‌فافیی پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ نیشان ده‌دات. 

هه‌روه‌ها گۆتێرس داوای له‌و 4 وڵاته‌ و وڵاتانی دیكه‌ كردووه‌، ده‌ستبه‌رداری ئه‌و شێوازه‌ دڕندانه‌یه‌ بن كه‌ چیتر سـزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا جێبه‌جێ نه‌كه‌ن.

ئاماده‌كردنی : سوهێل تاهیر

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.