Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:07

کۆمیسیۆن ناوی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانى کوردستان تۆمار دەکات

بۆ ماوه‌ى پێنج رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت
کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنى بالاى سه‌ربه‌خۆى هه‌لبژاردنه‌كانى هه‌رێم، بۆ ماوه‌ى پێنج رۆژى تر، دەست ده‌كات بە وەرگرتنی ناوی كاندیدانی پارت و قەوارە سیاسییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

شیروان زرار، گوتەبێژی ئەنجوومەنی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆن راگەیاند" ئەمڕۆ دووشەممە 9-10-2017 تاوەكو 13ی ئەم مانگە، كۆمیسیۆن دەست دەكات بە تۆماركردنی ناوی كاندیدانی پارت و قەوارە سیاسییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ‌.

لە بارەی ژمارەی قەوارە سیاسییەكان ‌و دروستكردنی هاوپەیمانێتی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆن ئاشکرای کرد" تاكو ئێستا 29 قەوارە خۆیان تۆمار كردووە و یەك هاوپەیمانیش لەنێوان حیزبی سۆسیالیست ‌و پارتی كرێكاران‌ و رەنجدەران ئه‌نجام دراوه‌.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.