Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:12

پاسەوانەکانی مالیکی ھێرش دەکەنە سەر پاسەوانێکی سەرۆک کۆمار

ئەگەر مالیکی و پاسەوانەکانی متمانەیان بەخۆیان ھەبێت، ئەو ھەموو چەکدارە چییە دەیھێننە ھۆتێل
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ له‌ شاری به‌غدا پرسه‌ی مام جه‌لال له‌ ھۆتیلی رەشد لە ناوچەی سەوزە به‌رێوه‌چوو، له‌ كاتی هاتنه‌ ژووره‌وه‌ی نوری مالیكی و پاسه‌وانه‌كانی هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر پاسه‌وانه‌كانی فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق و پاڵ به‌ پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆك كۆمار ده‌ده‌ن و ده‌مه‌قاڵیان له‌ نێوان دروست ده‌بێت.

ئه‌م گرژییه‌ش له‌ كاتێك دروست بوو له‌ ھۆتیلی رەشید به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هێنانی چه‌ك له‌گه‌ڵ خۆیان بۆ ناو هۆڵی هوتێل قه‌ده‌غه‌یه‌ و پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆك كۆمار به‌ پاسه‌وانه‌كانی مالكی ده‌ڵێن هێنانه‌ ژووره‌وه‌ی چه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌، پێویست ناكات
چه‌ك له‌گه‌ڵ خۆتان بێنن، ئه‌م هوتێله‌ شوێنێكی پارێزراوه‌ له‌ ڕووی ئه‌منی.
 
له‌م باره‌یه‌وه‌ په‌رله‌مانتارێك رایگه‌یاند: ھۆتیلی رەشید لە ناوچەی سەوزە، كورده‌كان ده‌پارێزن له‌ رووی ئه‌منییه‌وه‌، ئەگەر مالیکی و پاسەوانەکانی متمانەیان بەخۆیان ھەبێت، ئەو ھەموو چەکدارە چییە دەیھێننە ھۆتێل.

كوردستان تیڤی / سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.