Erbil 11°C یەکشەممە 10 تشرینی دووەم 08:57

سبه‌ى مامه‌له‌ی وه‌رگرتنی قوتابیانى قوناغى یه‌که‌م له‌ زانکۆى جیهان ده‌ستپێده‌کات

سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان - هه‌ولێر  ئاگاداری ئه‌و قوتابیانه‌ ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان - هه‌ولێر، له‌ راگه‌یندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ مالپه‌رى كوردستان تیڤی ناردووه‌، ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و قوتابیانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێشتر داواكاریان بۆ درێژه‌دان به‌ خوێندن پێشكه‌شى زانكۆى جیهان كردووه‌، و ناوی سه‌رجه‌میان ده‌رچووه‌ وه‌ك قوتابی قۆناغی یه‌كه‌می زانكۆ، هه‌ر بۆیه‌ داوا ده‌كات قوتابیان رۆژى دووشه‌ممه‌ رێككه‌وتی 2017/10/9 سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رگرتن بكه‌ن بۆ ته‌واوكردنی مامه‌له‌ی وه‌رگرتنیان له‌ زانكۆى ناوبراو.

هه‌روه‌ها ئاگادارى قوتابیان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌ ماوه‌ی دوو رۆژدا سه‌ردانی زانكۆ بكه‌ن، بۆیه‌ هه‌ر قوتابیه‌ك سه‌ره‌دان نه‌كات مافی وه‌رگرتنی له‌ زانكۆ نامینێت و ئه‌مسال له‌ خوێندن بێ به‌ش ده‌بێت.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.