سوپاسالاری تورکیا و بەرپرسی دەزای هەواڵگریی تورکیا سەردانی سنووری سووریایان کرد و لەسەر دوایین گۆڕانکارییەکان بۆ هێرشکردنە سەر ئیدلب زانیارییان کۆکردەوە.
هولوسی ئاکار، لەگەڵ هاکان فیدان و ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی لە پارێزگای هاتای کە لەگەڵ سووریا هاوسنوورە، یەکە سەربازییەکانیان بەسەرکردەوە و زانیارییان لەبارەی دۆخی ئێستای ئیدلب کۆکردەوە.
ئەم سەردانەی فەرماندە سەربازییەکان لەکاتێکدایە رۆژی شەممە 7-10-2017، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر ئیدلب راگەیاند و گوتی" تورکیا ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆنێک دەکات تاوەکو داعش لەو شارە دەربکات.
یهكهی سهربازیی سووپای توركیا له 500 سهربازو 20 تانك و 15 تۆپهاوێژ و ژمارهیهكی زۆرى زریپۆش و بارههڵگر و كهرهستهی سهربازی پێکهاتووە، كه لەسەر سنووری ئیدلب جێگیرکراون و ئامادەن لە هەر ساتێک هێرش بکەن.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.