سه‌رچاوه‌یه‌ك له سوپای سوریا رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی سوپای سوریا چه‌كدارانی داعشیان له شاری مه‌یادین گه‌مارۆداوه .
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه ئه‌مڕۆ سوپای سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانی رێكخراوی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامیان له شاری مه‌یادین له باشووری رۆژهه‌ڵاتی دێرزوور له رۆژهه‌ڵاتی سوریا گه‌مارۆداوه .
مه‌یادین دوا مۆڵگه‌ی تیرۆریستانی داعشه، كه ئه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه به‌شێكی زۆری ئه‌و خاكه‌ی له پارێزگای دێرزوور له دۆڵی فورات له ده‌ستداوه كه له‌وێوه هێرش ئه‌نجام ده‌دات، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ به‌شێكی فراوانی ئه‌و خاكه‌ی كه ده‌ستی به سه‌ردا گرتبوو له ده‌ستیداوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.