Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 09:14

 سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات

كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێدەكەن
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق،سه‌ردانی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاندووه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٨/١٠/٢٠١٧ (ئه‌مڕۆ) سه‌لیم جبووری سه‌ردانی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی و سه‌لیم جبووری ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و چۆنێتیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بێت.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.