به هۆی یه‌كسانبوونی دوینی شه‌وی كرواتیا به‌رامبه‌ر فینله‌ندا له پاڵاوتنەکانی مۆندیال 2018 و بو كه‌مكردنه‌وه‌ی تووره‌بوونی هانده‌ران فیدراسیۆنی تۆپی پێیی ئه‌و وڵاته ئه‌مرۆ راهینه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا له پۆسته‌كه‌ی لادرا.
فیدراسیۆنی توپی پێی كرواتیا له ههوالیكدا دوورخستنه‌وه‌ی ( ئانتی شاشیش )ی راهینه‌ری هه‌لبژارده‌كه‌ی راگه‌یاند و وه‌ك راهینهریكی كاتیش (زلاتیكۆ دالیتچ ) له بری ئه‌و دیاریكرد بۆ ئه‌وه‌ی له دوایین یاری دژی ئۆكرانیا سه‌رپه‌رشتی تیپه‌كه بكات .
سه‌رۆكی فیدراسیۆنی كرواتیا (داڤۆر سۆكهر ) سه‌باره‌ت به راهینه‌ری تازه رایگه‌یاند كه زلاتیكۆ وه‌ك راهینه‌ری تازه دیاریكراوه و خۆی به‌رپرس دبێت له هه‌ڵبژارده‌كه وه هیواشی خواست له به‌رامبه‌ر ئایسله‌ندا سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات بۆ ئه‌وه‌ی كرواتییهكان راسته‌وخۆ بۆ مۆندیال سه‌ركه‌ون، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌ركی تیپه‌كه‌یان بۆ گه‌یشتن به مۆندیال زۆر قورس ده‌بیت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.