Erbil 11°C شەممە 21 کانونی یەکەم 17:27

سه‌رۆک بارزانی: به‌ پاراستنی یه‌کڕیزیمان رۆحی مام جه‌لال شادتر ده‌که‌ین

هه‌میشه‌ ده‌مانه‌وێت به‌ گفتوگۆ كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌وه‌ی ئێستا له‌سه‌رمان پێویسته‌، ئه‌وه‌یه‌ برایه‌تیمان قوڵتر بكه‌ین و یه‌كڕیزیمان بپارێزین، به‌مه‌ رۆحی مام جه‌لال شادتر ده‌كه‌ین.

مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، له‌دوای‌ دانانی‌ تاجه‌گوڵینه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی‌ مام جه‌لال له‌ ده‌باشان رایگه‌یاند: له‌ده‌ستدانی سه‌رۆك مام جه‌لال خه‌مێكی گرانه‌ و زیانێكی گه‌وره‌یه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ سوننه‌تی ژیانه‌، ئه‌وه‌ی ئێستا له‌سه‌رمان پێویسته‌، ئه‌وه‌یه‌ برایه‌تیمان قوڵتر بكه‌ین و یه‌كڕیزیمان بپارێزین، به‌مه‌ رۆحی مام جه‌لال شادتر ده‌كه‌ین.

سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا گوتی :ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت ده‌یكه‌ین بۆ پاراستنی یه‌كڕیزیی میللـه‌تی كورد، هه‌میشه‌ ده‌مانه‌وێت به‌ گفتوگۆ كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین.

بارزانی گوتیشی، زۆرجار له‌گه‌ڵ مام جه‌لال به‌ته‌لۆفۆنێك كێشه‌كانمان چاره‌سه‌رده‌كرد و كه‌س به‌قه‌د من هه‌ست به‌و بۆشاییه‌ ناكات كه‌ له‌دوای مام جه‌لال دروستبووه‌.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.