شا سه‌لمان پادشای شانشینی سعوودیه له مۆسكۆوه رایگه‌یاند: "پێویسته كۆتایی به ده‌ستوه‌ردان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بهێنێت".
ئاژانسی هه‌واڵی ئینته‌رفاكسی رووسی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "شا سه‌لمان له‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا له كۆشكی كرملین كۆبووه‌ته‌وه، نیگه‌رانی خۆی له ده‌ستوه‌ردانی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ربڕیوه‌و به سه‌رۆكی رووسیای گوتووه: "ده‌بێت ئێران ده‌ست له‌و كارانه هه‌ڵگرێت و ده‌ستوه‌رنه‌داته كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
ئاژانسه رووسییه‌كه له زاری شا سه‌لمانه‌وه ده‌ڵێت: "ئاسایش و سه‌قامگیریی كه‌نداو و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویستن تا ئارامی و سه‌قامگیری له یه‌مه‌ن پارێزراو بێت".
هه‌روه‌ها پادشای سعوودیه گوتوویه‌تی: "پێویسته ئێران ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوچه‌كه نه‌كات و ده‌ست له تێكدانی ئارامی و سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵگرێت".
له لایه‌كى تره‌وه دواى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو سه‌رۆكى رووسیاو شاى سعوودیه، سێرگى لافرۆف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ل عادل جوبه‌یر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سعوودیه له مۆسكۆ رایگه‌یاند" رووسیاو سعوودیه كۆكن له‌سه‌ر رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى تیرۆر له رۆژهه‌لاتى ناوڤین و ئه‌م پرسه به ئه‌ركى سه‌ره‌كى هه‌ردوو وولاتى دازانین.
لافرۆف وتیشى" كۆبوونه‌وه‌ى نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك كاریگه‌رى باشى هه‌بوو له‌سه‌ر زیاتر بره‌و دان به هه‌ماهه‌نگى و پشتگیرى به‌رده‌وامى نێوانیان، كه له هه‌موو بواره‌كاندا سوودى بۆ ناوچه‌كه هه‌بێت.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.