Erbil 18°C شەممە 15 ئازار 08:22

ئومێد ساڵح: حکومه‌تى عێراقى هیچ ده‌سه‌ڵاتێکى نییه‌ بۆ بڕینى هێڵى ئه‌نته‌رنێتى کوردستان

كۆمپانیاكانى هه‌رێمى كوردستان راسته‌وخۆ هێڵى ئه‌نته‌رنێتیان له‌ ئه‌وروپاوه‌ هێناوه‌
omed salh
کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (131 وشە)
100%

ئومێد ساڵح وته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا به‌ ماڵپه‌ڕى ده‌زگاى سه‌ته‌لاییتى كوردستانى راگه‌یاند: حكومه‌تى عێراقى هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى نییه‌ بۆ بڕینى هێڵى ئه‌نته‌رنێتى هه‌رێمى كوردستان، چونكه‌ كۆمپانیاكانى هه‌رێمى كوردستان كه‌ ژماره‌یان 4 كۆمپانیایه‌، راسته‌وخۆ هێڵى ئه‌نته‌رنێتیان له‌ ئه‌وروپاوه‌ هێناوه‌ .

سه‌باره‌ت به‌هێڵى ئه‌نته‌رنێتى عێراقیش ئومێد ساڵح ووتى: هێڵه‌كانى ئه‌نته‌رنێتى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ ده‌فرۆشرێته‌، عێراقیش دوو هێڵى له‌ ئێران و له‌ خه‌لیجه‌وه‌ هێناوه‌ و خاوه‌ن هێڵى ئه‌نته‌رنێتى خۆیانن .

له‌ هه‌رێمى كوردستان نزیكه‌ى 80 كۆمپانیاى گه‌یاندنى ئه‌نته‌رنێتى هه‌ن، سه‌رچاوه‌ى ئه‌م كۆمپانیایانه‌ 4 كۆمپانیاى سه‌ره‌كییه‌ و له‌ ئه‌وروپاوه‌ هێڵه‌كانى ئه‌نته‌رنێتیان هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان، به‌چه‌شنێك كه‌ سیسته‌مى ئه‌نته‌رنێتى هه‌رێمى كوردستان زۆر له‌ سیسته‌مى هێڵه‌كانى ئه‌نته‌رنێتى عێراقى به‌هێزتر و پێشكه‌وتووتره‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى حكومه‌تى عێراقى هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى به‌سه‌ر بڕینى هێڵه‌ ئه‌نته‌رنێتییه‌ كوردستانییه‌كاندا نییه‌ .

ئارام كاكه‌خان .. Kurdistan Tv

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.