Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 11:40

سبه‌ی که‌ته‌لۆنیا ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌دات

پێنج ملیۆن و ٣٤٣ هه‌زار و ٣٥٨ كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

ئیداره‌ی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌گه‌ر رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ،حكومه‌تی ئیسپانیا هه‌وڵی داخستنی قوتابخانه‌كانیش بدات ، هاووڵاتیان هه‌ر ده‌چن بۆ ده‌نگدان و ریفراندۆم ئه‌نجام ده‌ده‌ین.

جۆردی تورول گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كارییه‌كان رایگه‌یاند: له‌ ریفراندۆمه‌كه‌دا حه‌وت هه‌زار و ٢٣٥ كارمه‌ند له‌سه‌ر سندووقه‌كان ئه‌ركیان پێ راسپێردراوه‌ و بێجگه‌ له‌ یه‌ك دوو شاره‌وانی، هاووڵاتیان له‌ گشت ناوچه‌كان ده‌رفه‌تی ده‌نگدانیان هه‌یه‌.

راشیگه‌یاند:  ٥٠ هه‌زار كه‌س وه‌ك خۆبه‌خش ناویان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی ریفراندۆم تۆمار كردووه‌.

گوتیشی: ئه‌گه‌ر هه‌وڵی داخستنی قوتابخانه‌كانیش بده‌ن رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، هاووڵاتیان هه‌ر ده‌چن بۆ ده‌نگدان. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئیسپانیا گرنگی به‌ مافی هاونیشتیمانیانی نادات، به‌ڵام له‌ ١ی تشرینی یه‌كه‌م ریفراندۆم ئه‌نجام ده‌ده‌ین.

له‌ ریفراندۆمه‌كه‌ی كه‌تولۆنیا، پێنج ملیۆن و ٣٤٣ هه‌زار و ٣٥٨ كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ و بۆ ئه‌مه‌ش دوو هه‌زار و ١٣٥ سندووق ئاماده‌ كراوه‌.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.